English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵێک دەرمانی نایاسایی لەڕێگەی کۆیە بۆ هەولێر دەستی بەسەردا گیرا
2019-07-21 [12:24 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگای کۆیە بۆ هەولێر و لە بازگەی دێگەڵە دەست بەسەر بارێك دەرمانی نایاساییدا گیراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەکی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌ ، ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێگەی کۆیە بۆ هەولێر، بارێكی دەرمانی نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتوە: "ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۱ی٧ی٢٠١٩ لە بازگەی دێگەڵە و لەلایەن بەشی بازگەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانەوە دەست بەسەر بارێک دەرمان و پڕۆتینی نایاساییدا گیراوە".

ئاماژە بەوەش كراوە: "بارهەڵگرێکی ئاسایی ئەو دەرمان و پڕۆتینەی بە نایاسایی و بەبێ ڕێگەپێدانی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەرەو هەولێر هەڵگرتبوو، بەڵام پێش داخڵبوونی بۆ هەولێر لە بازگەی دێگەڵە دەستی بەسەردا گیراوە".

بەپێی ڕێنماییەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ( KMCA) دەبێت بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە بگوازرێنەوە.

 





ئەم هەواڵە 5032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad