English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حووسییەکان هێرش دەکەنە سەر خاکی سعودیە
2019-07-21 [12:42 PM]

ZNA-هه‌ولێر


چەکدارانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن ھێرشێکی زەمینی دەکەنە سەر خاکی شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

ئاژانسی (سپۆتنیک) بڵاوی کردووەتەوە، کە چەکدارانی حوسییەکان ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای سعودیە لە چیای جەحفان لە ویلایەتی جیزان لە باشووری رۆژئاوای سعودیە.

میدیاکانی سەر بە حوسییەکان ئاماژەیان بە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی سوپای سعودیە کردووە، جگە لە دەست بەسەرداگرتنی چەندین چەک و تەقەمەنیی ئەو سوپایە لەلایەن چەکدارە حوسییەکانەوە.

حوسییەکان میلیشیایەکی شیعەمەزھەبی یەمەنین. چەندن جار باسیان لەوە کردووە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی دارایی و لۆجیستییان دەکات.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێ کرد، حوسییەکان، کە  پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.





ئەم هەواڵە 4393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad