English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم ھەفتەیە چارەنووسی نەیمار یەکلایی دەبێتەوە 
2019-07-21 [12:43 PM]

ZNA- ھەولێر




سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە لەم ھەفتەیە چارەنووسی بۆندی نەیمار یەکلایی دەبێتەوە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گەشبینن کە لەم ھەفتەیە بتوانن گرێبەستی نەیمار داسێلڤای بەرازیلی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان یەکلایی بکەنەوە . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە پاریس سانجێرمان دەیەوێت تەگەر بۆ بۆندەکە دروست بکات ، بەڵام نەیمار لایەنی پاریسی لاواز کردووە بەھۆی ئەوەی بەراستەوخۆ رایگەیاندووە کە نایەوێت بەردەوام بێت لە یانەی پاریس سانجێرمان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تێپەڕبوونی کات لەبەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنەیە ، لەبەر ئەمە زۆر پەلە ناکات و پاڵەپەستۆ دروست ناکات و بۆندەکەی خۆی بە ھێمنی پێشکەش دەکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad