هەولێر - ZNA
داهاتی فیلمی سینەمایی Annabelle Comes Home لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە 176 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێناوە.
چیرۆکی فیلمەکە لە رووداوەکانی نێو بەشی یەکەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی The Conjuring وەرگیراوە کە بە یەکێک لە ترسناکترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای جیهان دەناسرێت.
لەم بەرهەمەدا ڤێرا فارمیگا، مەکینا گریس و پاتریک ویلسۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە سیناریۆی جێمس وانە.
ئەم هەواڵە 8401جار خوێندراوەتەوە |