English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانێتی فەتح: هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە پێشکەشی پەرلەمان نەکراوە
2019-07-21 [01:22 AM]

-ZNAهەولێر


حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، پێویستە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران پرسی کاندیدی وەزیری پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سوننییەکان یەکلایی بکاتەوە.

ئەم پەرلەمانتەرەی هاوپەمانێتیی فەتح گوتی:  هەتا ئێستا هیچ ناوێک بۆ ئەو پۆستە پێشکەشی پەرلەمان نەکراوە و ئاماژەی بەوەشدا، پۆستی وەزیری پەروەردە پشکی سوننەکانە و دەبێت ئەوان لەنێوخۆیاندا یەکلایی بکەنەوە و کاندیدێک دیاریبکەن.

پێشتر سەرۆکوەزیران سەفانە حەمدانی بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە کاندید کردبوو، بەڵام نەیتوانی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت.





ئەم هەواڵە 4441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad