English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم ڤیتامینانەت کەم بێت رجیمیش بکەی کێشت دانابەزێ
2019-07-22 [11:47 AM]

هەولێر _ ZNA



زۆرێک کەس دەیەوێ لەرێی گرتنەبەری سستمی خۆراکی تایبەت و راھێنانی وەرزشییەوە کێشی لەشی دابەزێنێت ئەمەش بەھۆی کەمی ڤیتامینەوەیە لەلەشدا، شارەزایان دەڵێن ڤیتامینەکان گرنگن بۆ دابەزاندنی کێش چونکە رێژەی میتابۆلیزم زیاد دەکات و ھاندەری بەرزکردنەوەی رێژەی سوتانی چەورییە لەلەشدا.


وێبسایتی livestrong چوار ڤیتامینی گرنگی بۆ دابەزاندنی کێش خستۆتەروو: 


١. ڤیتامین A : رۆڵی گرنگ دەبینێت لەرێکخستنی ھۆرمۆنی رژێنی دەرەقی و کەمبونی دەبێتە ناھاوسەنگی ئەرکەکانی. مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە ٧٠٠ بۆ ٩٠٠ مایکرۆگرام لەم ڤیتامینەیە کەلە ماسی تونە، پەتاتە، گێزەر، شەمام، سپێناخ، گوێز دا ھەیە. 


٢. ڤیتامین D : ئەوانەی قەڵەون گرفتی کەمی ئەم ڤیتامینەیان ھەیە، مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە ٦٠٠ یەکەی نێودەوڵەتی ھەیە لەڤیتامین دی کەلە: ماسی سەلمۆن، ماست، تۆفۆ، ھێلکەی کوڵاودا ھەیە. 

٣. ڤیتامین C: ئەمەش بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە، ئەگەر ڤیتامینەکەت کەم بێت وەرزشی قورسیش بکەیت کێشت دانابەزێت. ئەمەش رۆژانە پێویستت بە ٦٥ بۆ ٩٠ میلیگرام ھەیە بەدەستی بھێنیت کەلە: تەماتە، کیوی، بیبەری سور، پرتەقاڵ، شلیک، برۆکلی، دا ھەیە. 

٤. ڤیتامین B: ئەمەش لەش لەرێژەیەکی زۆری چەوری رزگار دەکات و دەبێتە ھۆی زیاتر سوتانی چەوری و کەمتر ھەستکردن بەبرسێتی، ئەمەش لە: گۆشتی سور، ماسی سەلمۆن، تۆفۆدا ھەیە.





ئەم هەواڵە 11302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad