English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانێكی بەهێز لە نێو ناوچەیەكی پركێشەدا ..
2019-07-22 [10:54 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە نێو كابینە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستاندا ، كابینەی هەشتەمی كوردستان ، بە سەخترین و خۆراگرترین كابینە لە مێژوویی نزیكدا هەژمار دەكرێت كە هەمووان شاهیدی ئەو راستییەن ، ئەگەر هەڵوەستەیەكی واقیعیانەش بكەین دەبینن كە ، لە ماوەی بیست وحەوت ساڵەی حكومرٍانی هەرێمی كوردستان بێ كەم و كوری نەبووە و لە گشت حكومەتەكانی ناوچەكە و جیهان بەدی دەكرێن ، بەڵام سەرەرٍای ئەمانە بە شێوەیەكی نیمە سەربەخۆ و بە سیاسەتێكی كاراو حەكیمانە توانیوێتی رووبەرووی كۆست و تەگەرەكانی بەردەمی ببێتەوە . گەر هەڵوەستەیەك لەسەر كاروپرۆژەكان و پێشكەوتەكانی بكەین دەبینن كە چۆن بە شێوەیەكی ژیرانە توانوێتی كوردستان لە رووی ژێر خانی ئابووری و پرۆژەی خزمەتگوازری و ئاوەدانكردنەوە بەو ئیمكانییەتە سنووردارەی بەرەو پێشەوە بروات و هەموو ئەو شاند و باڵیۆزی وڵاتان و سەرۆك وڵاتانەی كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە شاهیدی ئەم راستییەن . هەر چەندە ئەمانە ئەركی حكومەت و خەڵكی كوردستانیش چاوەروانی ئەوەیە هەیە كە بوارەكانی خزمەتی گوزاری بەرفراوانن تر بكرێن ،ئەگەر باسی كابینەی هەشتەم بكەین ئەوكابینەیە دەكرێت ناوی بنێین كابینە خۆڕاگروبەهێزەكە ، بەردەوام گلەیی و گازاندە دەكەین لەوەی باردۆخ خراپە كێشەو گرفت زۆرن ، مووچە نییە، هەمووئەوگلەیانە رووبەروی كابینەی هەشتەم كراونەتەوە ، من دەڵێم ئەوەی بەكابینەی هەشتەم كراوە مێژووێكە و تۆماركراوە لەحوكمڕانی كوردی ، تۆ وەرە لەگەڵ دەست بەكاربوونی ئەم كابینەیە چەندان قەیرانی سەخت یەك بەدوای یەك هاتن ، شەری داعش بەهەمووئەوخەرجیانەی لەم شەرە نەگریسە خەرجكران بارێكی گرانی خستە سەرشانی كابینەی هەشتەم ،ئێمە وادەزانین خەرجی و دابینكردنی پێداویستی بۆهێزی پێشمەرگەی كوردستان بەئاسانی دابینكراوە كەچی لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بوددجەێكی تایبەتی بۆئەم لایەنە داناوەو خەرجیكردوە ، دابەزینی نرخی نەوت ، ئەونەوتەی بووە سەرچاوەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەوكار و پڕۆژانەی بەهەر شێوازێك بێت كەم تازۆر كاریان بۆكراوە سەرچاوە دارییەكەی پارەی نەوت بووە ، كەئەمەش دەسكەوتێكی گرینگی كابینەی هەشتەم بوو، ئەوانەی رەخنەیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و خودی كاك نێچیرڤان بارزانی دەگرت بەوەی لە سیاسەتی نەوت سەركەوتو نەبووەو یان گرێبەستەكانی نەوت وەك پێویست نەبوونە ، باشە لەوكاتەی كوردستان هیچ ئاهێكی نەبوو بەغدا بەشە پارەكەی نەدەناردو بریی بووی چی بەكەڵكی كوردستان هات و بەچی خۆمان ژیاند ، گەر پارەی نەوت و ئەو بەرنامە سەركەوتووە نەبایە كە خودی كاك نێچیرڤان بارزانی كاری لەسەر كردبوو بەچی دەژیاین ، هاتنی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەكان كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە و ئێستاش بەشی هەرەزۆریان لەكوردستان ماونەتەوە ، ئەی ئەوانە هەموویان خەرجی ناوێت سەرەڕای دابینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی ئەگەر نێوە مووچەش بوو بێت ، لەگەڵ بەرێوە چوونی بەشێك لەپرۆژەگرینگەكان، ئەمانە هەموویان سەختی نەبوون بۆكابینەی هەشتەم كەچی ئەوكابینەیە چۆكی نەداو خۆڕاگرانە شانی خۆی دایە بەرئەم سەختیانە و لەسەرپێی خۆی وەستاوە و بەردەوامە لەخزمەتكردن سەرەڕای دروستكردنی ئاستەنگی ناوخۆیش بەوەی بەشێك لە حزبەكان بەقاچێك لەناو حكومەت بوون و بە قاچەكەی تریش ئۆپۆزسیۆن بوون و دواتریش كە زانییان لە هەڵبژاردن نزیك بوونەوە بەتەواوی لەناو حكومەت كشانەوە ، لەبەرامبەردا نەك هەردەنگی خۆیان و جارانیان نەهێنایەوە بگرە دەنگ و كورسیشیان كەمی كرد نەیانزانی ئیدی خەڵك وشیاربۆتەوەو باوەڕیان پێ‌ ناكات ،بە هاتنە دەرەوەشیان نە حكومەت هەڵوەشایەوە نەمتمانەی خەڵكیشان بەدەستهێنایەوە ، بەنەمانی ئەوان لەناو حكومەت واخەریكە بارودۆخی دارایش بەرەو باشی دەچێت و یەك دوومانگە مووچەی فەرمانبەران لەرووی پاشەكەوت و كاتی دابەشكردن وەك جارانی لێدێتەوە، دەترسم ئەو برادەرانە لەو دووسێ‌ مانگە بڵێن دێینەوە ناو حكومەت و بڕیاری كشانەوەمان هەڵەبوو ، بۆیە دەلێم ئەو هەموو گرفت و كێشەو ئاریشانە كەوەك شاخێكی هەرەبەرزبوون لەبەردەم كابینەی هەشتەم و سەركەوتن بەسەریان زۆر ئەستەم بوو ، كەچی ئەوەی كابینەی هەشتەم كردی لەم باردۆخە سەختە بە دەوڵەتێك نەدەكراسەرۆكی حكۆمەتی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی ،توانیویەتی كوردستان لە ماوەیەكی زۆر كورتدا بخاتە رێزبەندی دەولەتە هەرە پێشكەوتووەكانی دونیا .توانیویەتی كوردستان لە سەروبەندی داروخانی ئابوری و بنیات نەرانەی پێشكەوتن رزگار بكات ، جارێكیتر بخاتەوە سەر ئەو رەچەلەكەی كەلە سەرو بەندی پێشكەوتنەوە دایرشتبۆ .ئەوانەی رەخنەی سیاسی و ئابوری لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی دەگرن ، ئەو كەس و لایانەن كە تامەزروی گەیشتنی ئەو سەنگ و پێگەی نێچیرڤان بارزانین ، نەیان توانیوە بگەن بەو ئاستە ، بۆ شاردنەوەی ئەو بێدەسلاتییە و شكەستەی خویان دێن دەست ئەخەنە سەر هندێ كەمو كورتی ئەم حوكومەتە ، كە سەبەبی ئەو كەمو كورتییانەش ئەو حیزبانەن كە دژبەرانی پەروەردە دەكەن .ئەگینا خویان باش دەزانن ئەگەر بەربەست و تەگەر نەخەنە بەردەم ئەم كارێزمایە ، ئەوە دلنیا دەبون ، كە كوردستان زۆر لەوەی ئەمرو پێشكەوتۆ تر دەبۆ .ئەگەر بێت و بەراوردێك بكەین لە كار و چالاكی ئەو كەس و لایانانەی دژی ئەم كارێزمایەن ، ئەوە بومان رۆن دەبێتەوە كە دژبەرانی لەچ ئاستێكدان ، بە هەر چوار حیزبەوە نەیان توانیوە شارێك بەرێوە ببەن جا چون دەتوانن دەولەتێك بەرێوە ببەن . لە ماوەی رابردوو هەمووان شاهێدی هەوڵ و تێكۆشانەكانی "نیچیرڤان بارزانی" بوین وەك كەسی یەكەم و كاریزمای بڕیارە گرنگ و چارەنوسسازەكان بە قازانجی هەرێمی كوردستان و خەلكەكەی لەوانە گرێبەست كردن لەگەڵ كۆمپانیی بەناوبانگی شەفافیەتی نێودەولەتی دیلۆت و هەروەها هەماهەنگی كردن لەگەڵ بانكی نێودەولەتی بۆ زیاتر پێش خستنی بواری كارگێری و بەڕێوەبردنی بانكەكان و دواترینیشیان بە ئەلكترۆنی كردنی دامودەزگا حكومیەكان كە لە گرنگترین وەزارەتی حكومەتەكەی وەزارەتی ناوخۆ وە دەستی پێ كرد، ئەو ئابلوقەكانی تێك شكاند و بەربەستەكانی بەردەم گەشەسەندنی هەپرون هەپرون كرد، بەجۆرێك جگە لەوەی بەغدای هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری گرفتەكان وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەولەتیشی لە سەنگ و قورسایی هەرێمی كوردستان و توانا سیاسی و دیبلۆماسی و پێگە جوگرافیەكەی ئاگادار كردەوە كە ناكرێ و ناگونجێ فەرامۆش بكرێت یاخود تواناكانی لە بواری پاراستی كەرامەتی مرۆڤ و لەناوبردنی تیرۆر و بەشداری كردن لە هاوسەنگ راگرتنی بازاری پترۆلی جیهان لەبەر چاو نەگیرێت،بۆیە پێوستە هەموو هێزولایەنە نیشتیمانپەرەوەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانیی ئەو حكومەتە بن كە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی هەزاران شەهیدە ، ئێستاكەش كە هەنگاوەكان بەرەو كابینەی نۆیەمی كوردستان هەنگاو دەنێنی دەخوازێ‌ كە بە هەموو تواناوە پشتیوانی هەوڵەكانی بەرێز مەسروور بارزانیی بین كە تەواوكاری كابینەی هەشتەمە بە هەنگاو نان بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر ..





ئەم هەواڵە 2188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad