English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستبەسەر بڕێکی زۆر بڵندگۆدا دەگیرێت
2019-07-22 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیاری قەدەغەکردنی "بڵندگۆ" کە لەلایەن بەشێک لە فرۆشیار و کاسبکارانەوە بەکاردەھێندرێت و بووەتە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتیان چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەھاوبەشەکان لە چەند شوێنێکی جیای شاری سلێمانی دەستبەسەر بڕێکی زۆر  بڵندگۆدا دەگرن .

پاش ئەوەی قائیمقامی سلێمانی لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیان بڕیاری قەدەغەکردنی "بڵندگۆ" دا و بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە , لەچەند رۆژی رابردوودا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەکانی چاوێری بازرگانی سلێمانی لە چەند گەڕەک و شوێنێکی جیای شارەکە دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر  "بڵندگۆ" دا کە لەلایەن بەشێک لە فرۆشیاران و کاسبکاران لەکاتی ساغ کردنەوەی کاڵاکانیان بەکاری دەھێنن .

لە بارەی دەست بەسەراگرتن و بڕیاری قەدەغەکردنی "بڵندگۆ" گۆران قادر سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەو ڕوانگەیەوەی بەکارھێنانی بڵندگۆ  دەبێتە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتیان و پێشتر بۆ ھەمان مەبەست ھاوڵاتیان سکاڵایان تۆمار کردووە, بەفەرمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەکارھێنانی"بڵندگۆ"  قەدەغەکراوەو لە ھەرشوێنێک بەکاربھێندرێت  دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێت.

 





ئەم هەواڵە 3166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad