English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخووڕی ئەمەریکی راگەیاند
2019-07-22 [12:25 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئێران ئاشکرا کردنی "تۆڕێکی سیخووڕیی سەر بە دەزگای ھەواڵگیریی سی ئای ئەی ئەمەریکی" راگەیاند و دەڵێت بەشێک لەو "سیخوڕانە" سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

وەزیری ئیتاڵاعاتی ئێران راگەیەندراوێکی لە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد، لە چەند مانگی رابردوو، چەند سیخوڕێکییان دەستگیرکردووە کە لە بوارەکانی ئابووری، ئەتۆمیی، سەربازیی و ئەلیکترۆنیی، سیخوڕیان بەسەر ئێرانەوە کردووە.

ئاشکراشیکرد، بەشێک لەو سیخوڕانە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە بەڵام ژمارەیانی ئاشکرا نەکردووە.

ژمارەی ئەو تۆڕە سیخوڕە ١٧ کەسن و ئاشکراکردنی زانیارییەکان لەبارەیانەوە لە کاتێکدایە، پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا بەرامبەر بە ئێران گرژی زۆری بەھۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بەریتانی گرژی زۆری تێکەوتووە.

 

https://twitter.com/i/status/1153208862679404544

 

https://twitter.com/i/status/1153218583956197376

 

ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخووڕی ئەمەریکی راگەیاند





ئەم هەواڵە 4228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad