English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تێرێزا مەی: تاران بە زووترین كات كەشتیە نەوت ھەلگرەكەمان ئازاد بكات
ترێزا مەی
2019-07-22 [12:58 PM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆك وەزیرانی دەست‌لەكاركێشاوەی بەریتانیا داوای بەپەلە ئازادكردنی كەشتیە نەوت ھەلگەركانی لە ئێران دەكات.

وتەبێژی تێرێزا مەی دەست بەسەر داگرتنی كەشتیە نەوت ھەلگرەكانی وڵاتەكەی لە لایەن تارانەوە بە كارێكی نایاسایی ناو دەبات و داوا لە تاران دەكات بە زووترین كات كەشتیەكان ئازاد بكات.

مەی ھەروەھا داوای كردووە سەرجەم ستافی كەشتیەكەش ئازاد بكرێن.

لەچەند رۆژی رابردوودا و دوای دەست بەسەر داگرتنی كەشتیەكی بەریتانی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە ئاوەكانی گەورووی ھورموز، گرژیەكانی نێوان لەندەن و تاران گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار.





ئەم هەواڵە 4303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad