English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا لەسەر دەستگیرکردنی سیخوڕەکانی لە ئێران بێدەنگی هەڵدەبژێرێت
2019-07-22 [01:10 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەر دەستگیركردنی ژمارەیەك سیخوڕ كە كاریان بۆ ئەمریكا كردووە، ئێران بە درۆزن ناو دەبات.

دوای ئاشكراكردنی دەستگیر‌كردنی 17 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ ئەمریکا لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی‌ ئێرانەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ ناتوانین جارێ لەمبارەیەوە ھیچ لێدوانیك بدەین.

لە كاردانەوەیەكدا بە دستگیر كردنی ژمارەیەك سیخور لە لایەن دەزگا ئەمنیەكانی ئێرانەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەلێ ناتوانین جارێ ھیچ لێدوانێك بدەین بەلام ئێران پێشینەیەك لە درۆی ھەیە.

بە وتەی پۆمپیۆ ئایەتوڵاكان سروشتیان ئەوەیە كە درۆ لەگەل جیھان بكەن.

ئەو كاردانەوەیەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە دوێنێ مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند بە زووترین كات زانیاری ورد لەسەر سیخورەكان ئاشكرا دەكەن و ئەمرۆش دەسەلاتی دادوەری ئێران بریاری سێدارەی بەسەر ژمارەیەك لەواندا سەپاند.





ئەم هەواڵە 4375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad