English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ...بڕیاری جیاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
2019-07-22 [04:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، لە شاری سلێمانی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک پابەند دەکرێن بە جیاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان و خاوەنی رێستۆرانت و چێشتخانەکانیش بەھەمان شێوە پابەند دەکرێن بە جیاکردنەوەی ماددە خۆراکییەکان لەگەڵ ماددە پلاستییکییەکان, قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت ئامانج لە بڕیارەکە پاراستنی ژینگەو تەندروستی ھاوڵاتیانەو ھەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە .

له‌مباره‌یه‌وه‌ قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاری جیاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان لە ڕوانگەی زیانەزۆرەکەی ماددە پلاستیکییەکان بۆ سەر تەندروستی ھاوڵاتیان و ژینگە دراوە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن , ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد پێویستە کۆمپانیاکانی پاکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک و خاوەنی رێستۆرانت و چێشتخانەکان پابەند بن بە بڕیاری جیاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکان , لە کۆبوونەوەکەشدا چەند بڕیارێک لەم بارەیەوە درا .

١.کۆمپانیاکانی پاککردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک پابەند دەبن بەجیاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکانی تر ,

٢.کۆمپانیاکانی پاککردنەوە "ئوتومبێلی تایبەت" بەکار دەھێنن بۆ گواستنەوەی ماددە پلاستیەکییەکان و لۆگۆیی ماددە پلاسنتیکییەکانی لەسەر دەبێت ,

٣.رێستۆرانت و چێشتخانەکان "سەتڵی خۆڵی تایبەت" بە جیاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان بەکار دەھێنن کە رەنگی سەوزی کاڵ دەبێت,

٤.ھەر رێستۆرانت و چێشتخانەیەک پابەند نەبێت بەجیاکردنەوەی ماددە پلاستیکییەکان زبڵوخۆڵ و خاشاکەکەی لەلایەن کۆمپانیاکانی پاککردنەوەوە ناگواسترێتەوە و خۆی بەرپرسیار دەبێت لە بەرامبەر لابردنی زبڵ و خۆڵ و خاشاکەکەی,

لەبارەی بڕیارەکانەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ئامانجیان پاراستنی ژینگەو تەندروستی ھاوڵاتیانە لە زیانە زۆرەکەی ماددە پلاستیکییەکان و بڕیارەکان لەلایەنە لیژنەھاوبەشەکانەوە بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و جێبەجێ دەکرێن , ووتیشی ھەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزایی توندی یاسایی دەکرێتەوە .





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad