English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌نیشانەکانی کەم خوێنی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی
2019-07-23 [09:00 AM]

هەولێر _ ZNA



ئاسن پێکھاتەیەکی سەرەکیە لە خڕۆکە سورەکانی خوێندا، بەرپرسەلە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ ھەموو ئەندامەکانی لەش، بەڵام ئەگەر ڕۆژانە بەڕێژەیەکی کەم ئاسن وەربگیرێت دەبێتە کەم خوێنی.

کەم خوێنی لە ئێستادا بووە بە یەکێک لە ھەرە کێشە بڵاوەکان بەتایبەت لە منداڵان و ئافرەتانی دووگیان و ئەو ئافرەتانەی نەزیفن(توشی خوێن بەربوون بوون) ، کە دەتوانرێت لەڕێی پشکنینی CBC و Ferritin و S.Iron دەستنیشان بکرێت ، ھەندێک لەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کەمی خوێن :-

١. لاوازی و کەمی توانای جەستە.

٢. ھەڵوەرین و وشک بوون و پچڕانی تاڵەکای قژ.

٣. کەمی تەرکیز و بیرکردنەوە.

٤. سەر ئێشە و گێژبوون و کەمی ھاوسەنگی.

٥. ناڕێکی و خێرا لێدانی دڵ.

٦. ئازاری لەپڕ و ڕەق بوون و گرژ بوونی ماسولکەکانی قاچ بەتایبەت لە کاتی نوستنی شەواندا.

٧. لاوازی و ناسکی نینۆکەکان.

٨. بێڕەنگی و زەردووی و قڵیشانی لێو و برینی ناو دەم.

٩. ھەندێک لە نیشانەکانی تر وەکو ساردی دەست و قاچەکان ، قەلەقی وخەمباری ، زیاتر نەخۆش کەوتن بەھۆی لاوازی بەرگری لەشەوە.

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی دووربین لە کەم خوێنی:-

- نەخواردنەوەی چا و قاوە و ساردی کاتژمێرێک پێش و دوو کاتژمێر دوای نان.

- خواردنی لیمۆ دوای نان کە یارمەتی ھەڵمژینی ئاسن دەدات.

- خواردنی ژەمەکان بەڕێکی و زیادکرنی ئەو خۆراکانەی مادەی ئاسنیان زۆرە وەکو گۆشت و قەیسی و نیسک .


ئیستا چەندین جۆری جیاواز لە دەرمان ھەیە بۆ بەرز کردنەوەی خوێن و ئاسن کە لە لایەن دکتۆری ھەناویەوە دیاری دەکرێت.





ئەم هەواڵە 4330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad