English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌سوود و زیانەکانی خواردنی کاڵەک
2019-07-23 [10:07 AM]

هەولێر _ ZNA



لەگەڵ تام و چێژ و بۆنەخۆشەکەی، کاڵەک بە یەکێک لە میوە نایابەکان دادەنرێت کە گەلێک سوودی تەندروستی ھەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن .

١- خۆپاراستن لە لە شێرپەنجە چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتێن کە بەرگری خانە شێرپەنجەیەکان دەکات و ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەیان، ھەروەھا ڕۆڵی ھەیە لە تووش نەبوون بە شێرپەنجەی سیەکان.


٢- بەھێز کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە. 


٣-  ڕێگری کردن لە وشک بوونەوەی لەش و تینوویەتی، چونکە بەشێکی زۆری لە ئاو پێک ھاتووە .


٤-  باشکردنی کۆئەندامی ھەرس و کەم کردنەوەی دڵەکزێ و قەبزی .


٥- ڕێگری کردن لە مەینی خوێن و جەڵتە و نەخۆشیەکانی دڵ و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.


٦- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسێوم .


٧- کەمکردنەوەەی ڕێژەی ھەوکردن لە بەر بوونی بڕێکی باش لە ماددەی کۆلین .


٨-یارمەتی دابەزینی کێش دەدات لە کاتی ڕێجیم لەگەڵ خۆپاراستن لەگەڵ قەڵەوی.


٩- پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی.


١٠- پاراستنی تەندروستی چاو و بەھێز کردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری و زۆر نەخۆشی جیاوازی چاو. 


١١- بۆ ئافرەتانی دوو گیان و کۆرپەلەی ناوسکی زۆر بەکەڵکە چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید.


١٢- کەمکردنی بڕی لە دەستدانی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانە.

١٣-  کەم کردنەوەی گرژبوونی ماسولکە و ھیلاکی و شەکەتی بەردەوام و تووڕەیی و دڵتەنگی.

-زیانەکانی زۆر خواردنی کاڵەک :

١-  زۆر خواردنی کاڵەک بە بەردەوامی ڕەنگە ببێتە ھۆی تووشبوون بە کەڕووی ڕیخۆڵەکان.


٢-  ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە یان ھەوکردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵەکان پێویستە ڕۆژی یەک پەرداخ زیاتری لێ نەخۆن .





ئەم هەواڵە 4498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad