English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت
2019-07-23 [07:21 AM]

ZNA– هه‌ولێر


بڕیاری ئه‌مڕۆ به‌ریتانیا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌ڵبژێرێت و پێشبینیش ده‌كرێت بۆریس جۆنسن ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئەو وڵاتە.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا كه‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌، سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت و به‌مه‌ش سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته‌ و جێی تێریزا مه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، ئێستا پێشبڕكێكه‌ له‌نێوان بۆریس جۆنسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی به‌ریتانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ جێره‌می هانت دایه‌.

رۆژی دووشه‌ممە، له‌ پرۆسه‌یه‌كی داخراودا ئه‌ندامانی پارتی پارێزگاران ده‌نگیان به‌ یه‌كێك له‌و دوو كاندیده‌ داوه‌ و پێشبینی ده‌كرێن بۆریس جۆنسن بێت.

 





ئەم هەواڵە 5281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad