English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ خۆپاراستن لە گەرمای ھاوین سوود لەم ڕێنماییانە وەربگرە
2019-07-23 [11:13 AM]

هەولێر _ ZNA


لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان لەئێستادا پەتای سکچون بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو ھاوڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە و پێویستە ھاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە پەتای سکچوون ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:

١- پێویستە تەنکی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی پاک بکرێتەوە، بۆ نمونە لانی کەم شەش مانگ جارێک و دەبێت تەنکی ئاوەکان بەبەردەوام سەری داپۆشراوبێت.


٢- سەوزە و میوە بەباشی بشۆردرێتەوە بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.


٣- خواردنی سەر عەرەبانە و دەست گێڕەکان مەترسیدارن و خۆیان لێ بپارێزە بۆ دووربونت لە نەخۆشی سکچوون.


٤- لەکاتی بینینی ھەر سەرپێچییەک کە زیان بە تەندروستی ھاووڵاتیان بگەیەنێت، پێویستە نزیکترین بنکەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لێ ئاگادار بکەرەوە.


٥- دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەکەت و پاک و خاوێن ڕاگرتنی.


٦- نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی کە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت.


٧- شوشتنی دەستەکانت بەباشی پێش ئامادەکردنی خواردنەکان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نان خواردن.

٨- تەنھا بەفرگری ماڵەکانتان بەکاربھێنن بۆ ساردکردنی ئاوی خواردنەوە، بەھیچ شێوەیەک سەھۆڵ و بەفری سەرجادە و کۆڵانەکان بەکار مەھێنە ڕەنگە بە ئاوی پاکژکراو دروست نەکرابێت.





ئەم هەواڵە 4522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad