|
ZNA-هەولێر كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له به‌رامبه‌ر تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردن بێ تاوان ده‌رچوو.
دوا ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ له لایه‌ن خانمه نماییشكاری ئه‌مریكی كاسرین مایۆرگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرابوو به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی، پۆلیسی لاس ڤێگاس به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكرای كردووه، دوای لێكۆڵیینهوهیهكی ورد، ده‌ركه‌وتووه، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی راستی نییه، بیسه‌لمێنێت كریسیتیانۆ له ساڵی 2009ـه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر مایۆرگا ئه‌نجامدابێت،
هاوكات له به‌ڵگه‌نامه‌كانی پۆلیس هاتووه، كریس وه‌ڵامی هیچ ته‌له‌فۆنێك و نامه و ئیمهیلهكی كه‌سی ئه‌و خانمه ئه‌مریكیه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌ستۆپاكی كریستانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یوڤێنتۆسی نیشانداوه.
پێشتر میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ له شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا له 2009 چۆته یانه‌یه‌كی شه‌وانه و داوای له خانمێك كردووه به ناوی (كاسرین مایۆرگا) تا سه‌مای له‌گه‌ڵ بكات و پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر.
ئەم هەواڵە 8158جار خوێندراوەتەوە |