ZNA - هەولێر بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی زەمانی توركی، بانكی ناوەندیی ئەم وڵاتە بڕی قەرزی لە توركیا ئاشكراكردووە.
قەرزەکە بەجۆرێكە کە لە ماوەی مانگی ئایاردا بەرێژەی سەدا 3پۆینت 3 بەرزبووەتەوە و بەبەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو و گەیشتووەتە 120 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کە بە هۆی ئەمەشەوە حكومەت دووچاری قەیرانێكی گەورە دەبێتەوە ، چونكە دانەوەی ئەم بڕە قەرزە ئەستەمە.
ھەر بەپێی ئامارەكانی بانكەكە، قەرزی دەرەكی كورت مەودای تایبەت بە بانكەكان بەرێژەی سەدا 2 پۆینت 2 داكەوتووە و گەیشتووەتە 55 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، لە كاتێكدا قەرزی دەرەكی درێژ مەودا ی تایبەت بە كەرتەكانی دیكە بەرێژەی سەدا 10 پۆینت 5 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 59 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، ھەروەھا ئەو قەرزانەی كە بانكەكان لە دەرەوەی توركیا وەریانگرتووە بەرێژەی سەدا 8 پۆینت 8 داكەوتووە .
ئەم هەواڵە 10003جار خوێندراوەتەوە |