English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستنیشان کرا
2019-07-23 [11:55 AM]

ZNA-


بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا، وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە لایەن ئەندامانی پارتەکەی هەڵبژێردرا و دەبێتە  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

پێشبڕكێی وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنگەی ئەوروپا له‌ نێوان بۆریس جۆنسن  و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ جێره‌می هانت بوو، بەڵام بۆریس جۆنسن بە کۆکردنەوەی زیاد لە 90 هەزار دەنگ، دوو هێند دەنگەکانی لە رکابەرەکەی زیاتر بوو.

سەرۆک وەزیرانی پێشوو، تێریزا مەی، بەهۆی شکستهێنانی لە جیاکردنەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆک وەزیرانی نوێش، دەبێت لە ماوەی سێ مانگ ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.

لە کانوونی دووەمی ساڵی 2015، بۆریس جۆنسن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە. دواتر، سەردانی سەنتەری شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هاووڵاتیان وێنەی گرت و چای لەگەڵ خواردنەوە.





ئەم هەواڵە 4810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad