English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی: پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی کەنداو عه‌ره‌ب عێراق تووشی كێشه‌ ده‌كات
2019-07-23 [12:07 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکە رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە رۆژنامەی (ئیندپێندێنتی)ی بەریتانی راگەیاندووە، پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی، کێشەی گەورە لە ناوچەکە دروست دەکات.

فوئاد حوسیێن پێی وایە ئەگەر ئێران بەڵێنی خۆی لە داخستنی گەرووی ھورمز بباتە سەر، ئەوا عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەبێتەوە، جونکە بەندەرەکانی بەسرە دەروازەی سەرەکیی ھەناردەکردنی نەوتی عێراقن و بە داخستنی گەرووی ھورمزیش، ھەناردەی نەوتی عێراق لە بەسرە دەوەستێ.

ماوەیەکە ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی زیادی کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتھەڵگری بەریتانیدا گرت.





ئەم هەواڵە 4705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad