English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌ھدی و حه‌سه‌ن روحانی ھاوڕابوون رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بدۆزنه‌وه‌
2019-07-23 [12:17 PM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی کۆبوویەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە لە کۆبوونەوەکەدا وێرای جەختکردنەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران، ھەروەھا چەند رۆژەڤێکی گرنگ تایبەت بە پێشھاتەکانی رەوشی ناوچەکە تاوتوێکران.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، عادل عەبدولمەھدی و حەسەن روحانی ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە گرنگە رێگەیەکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، بدۆزرێتەوە.

دوێنێ عادل عەبدولمەھدی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران.





ئەم هەواڵە 4303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad