English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەركوك
2019-07-23 [12:20 PM]

نووسینی: مه‌یاده‌ نه‌جار


لەساتە وەختێكی هەستیاردا سیاسەتمەدارانی عيراق و هةريمى كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران توانیان لەرێگەی یاسای هەلبژاردنەكانەوە گەورەترین زیان لەكوردستانی بوونی كەركوك بدەن، لەكاتیكدا ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو هەولێكیان بۆ چاكردنی ئەو بڕگانەی یاساكەبوو كەدژی مافەكانی گەلی كوردستانە لەم پێناوەشدا زۆرترین هەولمان لەگەل هەموو لایەنە عێراقی و كوردستانیەكاندا.
بەگویرەی ئەو دەقە یاساییانەی لەناو مادەی ( ٣٥ )دا داڕێژراوە ئەوا كورد تێدا زەرەرمەندی سەرەكی دەبێت و زۆربەی كورسیەكانی كورد لەتەواوی ئەم ناوچانە دەكەوێتە مەترسیەوە.
لەلایەكی ترەوە بۆ هەر دووسەد هەزار كەس تەنیا یەك نوێنەر دیاریكراوە و پەنا دەبرێتە بەر فورمی خۆراك و پێناسی باری شارستانی بۆ تۆماركردنی دەنگدەران لەكاتێكدا بەشێكی زۆری خەڵكی ناوچە داگیركراوەكان بەهۆی ئاسایی نەبوونی دۆخةكەوە لە شارەكانی تری هەرێم ئاوارەن لەكاتی جێبەجێكردنی یاسایەدا ناتوانن وەك پێویست خۆیان تۆماربكەن، ئەمەش مەترسیەكی زۆر گەورەیە هەرەشە لەئایندەی كوردستانی بوونی ئەو ناوچانە دەكات، لەبەر ئەمەش فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەئەركی نیشتمانی خۆی هەڵساوە بریاری بایكۆتی ئەم دانیشتەی دا بەلام بەداخەوە لایەنە كوردستانیەكانی تر بەشداری دانیشتەكەیان كرد و ده نگيان به ته واوى ياساكه دا .
لەكۆتایدا ئێمە بەڵین دەدەین قوتابیەكی رێبازی پیرۆزی باوكی روحیمان ( سەرۆك بارزانی نەمر)بین هەموو هەوڵێكمان بۆ ڕزگاركردنی كەركوكی دڵی كوردستان بێت.





ئەم هەواڵە 1048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad