English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی - بەرلین بەڕێوەدەچێت
2019-07-23 [12:09 PM]

هەولێر - ZNA


نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی - بەرلین بە بەشداری چەندین فیلمی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت

 

بەپێی راگەیێندراوێکی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی - بەرلین کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی زاگرۆس هاتووە، فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی ١ تا ٧ـی ئاب بە هاوکاری سینەمای بابیلۆن و سینەمای مۆڤیمێنتۆ بەڕێوە دەچێت و بایەخێکی تایبەت بە بەشداری ئافرەتانی کورد لە سینەمای کوردی و بارودۆخی ئافرەت لە کوردوستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.

 

(کچانی خۆرەتاو) فیلمێکی جەنگییە کە ئافرەتان رۆڵی تایبەتی تێدا دەگێڕن و تەنیا بەشێکی بچووک لە قارەمانێتی و خەباتی ئافرەتان لە شەڕی دژی داعش پێشان دەدات و لە فێستیڤاڵەکە نمایشدەکرێت. گولشیفتە فراهانی ئەکتەری بە ناوبانگی ئێرانی رۆڵ لەم بەرهەمەدا دەگێڕێت.
 
فیلمی دۆکۆمێنتاری(فەرماندە ئاریان) لە دەرهێنانی ئالبا سۆتۆرا، فیلمی دۆکۆمێنتاری(دیستانت) لە دەرهێنانی لەیلا تۆپراک، فیلمی سینەمایی (بەرەو ئازادی) لە دەرهێنانی عەلیرەزا محەممەدیان و فیلمی دۆکۆمێنتاری (دیالۆگ) لە دەرهێنانی سەلیم یەڵدز لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ بەشدارن و گرنگی بە رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا دەدەن.
 
هەروەها بایەخ بە فیلمی مناڵان دراوە و بەهاوکاری رێکخراوی یەکماڵ و زارۆک تیڤی فیلمی منداڵان بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی بۆ منداڵانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵان بڵاو دەبێتەوە.
 
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمی میتۆس فیلمەوە بە هاوکاری رێکخراوە سەربەخۆکانەوە بەڕێوە دەچێت.




ئەم هەواڵە 8482جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad