ZNA - هەولێر
عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەوە رایگەیاند، عێراقچی نامەیەكی نوسراوی حەسەن رۆحانی دەگەیەنێتە ماكرۆن و بۆ ئەو مەبەستەش شەوی رابردوو بەرەو پاریس بەرێكەوتووە، لەبارەی ناوەرۆكی پەیامەكەش ھیچ زانیارییەكی بڵاونەكراوەتەوە.
لە یەك مانگی رابردوودا سەرۆكۆماری ئێران و فەرەنسا تایبەت بە كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی، دوو جار بە تەلەفۆن قسەیان كردووە. پێشتریش ماكرۆن رایگەیاندبوو، بۆ ھێوركردنەوەی رەوشەكە ئامادەیە لەگەڵ ترامپ، رۆحانی و پوتین كۆببێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad