English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن: داخستنی گەرووی هورمز عێراق رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەكاتەوە
2019-07-23 [01:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە داخستنی گەرووی هورمز عێراق رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە رۆژنامەی (ئیندپێندێنتی)ی بەریتانی راگەیاندووە، پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی، کێشەی گەورە لە ناوچەکە دروست دەکات.

فوئاد حوسیێن پێی وایە ئەگەر ئێران بەڵێنی خۆی لە داخستنی گەرووی هورمز بباتە سەر، ئەوا عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەبێتەوە، چونکە بەندەرەکانی بەسرە دەروازەی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی عێراقن و بە داخستنی گەرووی هورمزیش، هەناردەی نەوتی عێراق لە بەسرە دەوەستێت.

ماوەیەکە ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی زیادی کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری بەریتانیدا گرت.





ئەم هەواڵە 8488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad