English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: ژمارەیەك وەزیر فەرمانی دەستگیر كردنیان بۆ دەرچووە
2019-07-24 [06:48 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت،  رێگه به‌هیچ گرووپێكی چه‌كدار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ‌ناده‌ن، هەروەها فەرمانی دەستگیر كردن بۆ ژمارەیەك وەزیریش هەیە.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگەیاند "فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 كەس بە پلەی  وه‌زیر هه‌یه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی وه‌زیره‌كان ئاشكرا بكات".

عەبدولمەھدی ئاشكراشی كرد "پێویستە گرووپەكانی حەشد پابەندی بڕیاری داخستنیان بن و رێگەش به ‌هیچ گرووپێكی چه‌كدار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ‌ناده‌ن".

سه‌رۆك وه‌زیران عێراق گوتیشی "هه‌زارو 267 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كراون و هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و 167 دۆسیه‌‌ی دیكه‌ش هێشتا یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 5254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad