English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەینەوا... شەڕ و پێكدادان لەنێوان هۆزێك و داعش ڕوویدا
2019-07-24 [07:11 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندێكی پارێزگاكه‌ و له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكیشدا، سه‌رۆك هۆزێك  ده‌كوژرێت و ژمارەیەك هاوڵاتیش بریندار دەبن.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردەوە، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی "ئه‌زوریج"ی باشووری رۆژئاوای مووسڵ و له‌گه‌ڵ هۆزی "ساده‌ ئه‌لبوبه‌دران"ی نیشته‌جێی گونده‌كه‌ بووە شەڕیان، لەئەنجامی ئەو شەڕو پێكدادانە سه‌رۆكی هۆزه‌كه‌ به‌ناوی "عه‌لی خزعه‌ل به‌درانی" و برازاكه‌ی به‌ناوی "ئه‌رشه‌د به‌درانی" كوژراون، هەروەها ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ی نیشته‌جێی گونده‌كه‌ش بریندار بوون.

چه‌كدارانی داعش له‌ سنووره‌كه‌ جموجۆڵیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی جۆراو جۆرئەنجام دەدەن.

 





ئەم هەواڵە 5449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad