English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسێنسیۆ تا 2020 دوورده‌كه‌وێته‌وه‌
2019-07-24 [07:52 AM]

ZNA- ھەولێر


ماركۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی پیكانێكی قورس بووه‌ و له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ یاریگه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه‌.

له‌ یاری ریال مه‌درید و ئارسیناڵی ئینگلیزی، له‌ جامی پاڵه‌واناندا، ئاسێنسیۆ تووشی پێكان بوو، كاتێك به‌ر پیێر ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری ئارسیناڵ كه‌وت و له‌ یاریگه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی ئه‌مبۆلانسه‌وه‌ گه‌یێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئاسێنسیۆ له‌ گێمی دووه‌مدا چووه‌ نێو یاریگه‌ و گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد، به‌ڵام دوای 20 خوله‌ك له‌ یاریكردن تووشی پێكان بوو، كه‌ پاش یارییه‌كه‌ زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر، گوتی "پێده‌چێت پێكانه‌كه‌ی ئاسێنسیۆ قورس بێت".

هه‌رچه‌نده‌ ریال مه‌درید هێشتا هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌باره‌ی پێكانه‌كی ئاسێنسیۆ رانه‌گه‌یاندووه‌ و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌یشی دیاری نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ پێكانه‌كه‌ی قورس بێت.

رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید، رایگه‌یاند "پێكانه‌كه‌ی ئاسێنسیۆ زۆر قورسه‌، یه‌كێك له‌ به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی تووشی پچڕان بووه‌". ماركا هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئاسێنسیۆ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه‌ ماوه‌ی 8 مانگ له‌ یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌".


رووداو





ئەم هەواڵە 8368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad