English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێك نه‌كه‌وتووین
2019-07-24 [02:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر



مەولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جیفری باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییدا پێی راگه‌یاندووه‌ كه‌ جیفری پێشنیازی نوێ ده‌هێنێت و گوتی، ئه‌و پێشنیازه‌ نوێیانه‌ی ئه‌مریكا هێناونی له‌ ئاستێكدا نین دڵنیاییمان پێ بده‌ن. پێویسته‌ به‌روونی ئه‌وه‌ بڵێین.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌لود چاوشئۆغلۆ وتی، پێشنیاره‌ نوێكانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ باكوری سوریا به‌ دڵی توركیا نییه‌.

چاوشئۆغلۆ باسی له‌وه‌كرد، توركیا و ئه‌مه‌ریكا رێك نه‌كه‌وتوون، له‌سه‌ر ده‌ركردنی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ یاخود له‌ قوڵایی ناوچه‌كه‌ یاخود كێ كۆنترۆلی له‌ده‌ست ده‌بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ خڵه‌فاندن و كات به‌سه‌ربردن له‌مه‌دا نه‌كرێت و گوتی: "پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئارام (له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا) بگه‌ین به‌ رێككه‌وتن. ئیتر ئێمه‌ ئاراممان نه‌ماوه‌".

 

ئاژانسه‌كان

 





ئەم هەواڵە 4258جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad