English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی بازرگانیی ئەمریکا و چین لە شانگەهای کۆدەبنەوە
ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمریكا
2019-07-25 [10:05 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكرد ، ھەفتەی داھاتوو لە شەنگەھای لەگەڵ چین دەست بە گفتوگۆكانیان دەكەنەوە.

ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، شاندێكی بازرگانی ئەمریكا، ھەفتەی داھاتوو سەردانی چین دەكەن و بۆ ماوەی دوو رۆژ چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی بازرگانیی چین بۆ كۆتاییھان بە جەنگی بازرگانی و رێكەوتنیان لەسەر كێشە بازرگانییەكان ئەنجام دەدەن.

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، ئاماژەی بەوشەكردووە ، پێش واژووكردنی رێێكەوتنەكە، زنجیرە كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی ئەمریكا و چین  ئەنجام دەدەرێت و پێشبینیش ناكەین لەو كۆبوونەوانەدا سەرجەم كێشەكان چارەسەربكەن، بەڵام گەڕانەوەیان بۆسەر مێزی گفتۆگۆ، چارەسەكردنی بەشێك لە كێشەكانە.





ئەم هەواڵە 10246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad