English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغی دووەمی ۱٦ی ئۆکتوبەر
2019-07-25 [04:23 AM]

نووسینی: کاروان جەلال بەگ


کورد و کەرکوک ئەو دوو ناوەی هەمیشە بەیەکەوە هاتوون، کورد خەبات زۆری کردوە و قوربانی زۆری داوە بۆ هێشتنەوە ناسنامەی کوردبونی کەرکوک، سەرە ڕای ئەوەی دۆخی کەرکوک چوەتە قالبی کێشەیەکی نێودەولەتی، برێجاریش کورد خۆشی هۆکاری لە دەستدان و نەگەڕانەوەی کەرکوک بوە بۆ سەر ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەزموونی دوای ۲۰۰۳ بە نمونە.

دوای پرۆسەی داگیر کردنی عێراق لە بەهاری ۲۰۰۳ کورد بە هێزەوە ووجودی لە کەرکوك هەبو، دەشێ بێژم زۆربەی دام و دەزگا کارگێری و سەربازی و ئەمنیەکانی بە دەستەوە بوون، بەلام کورد ئەو هەلەی نەقۆزتەوە، هێندەی خەریکی حزبایەتی بوو، کاری لەسەر گەڕاندنەوەی دیمۆگرافیای ڕاستەقینەی کەرکوک نەکرد!

هەروەها کورد نەیتوانی هەست و سۆزی تورکمان و عەرەبەکانی نیشتەجێی کەرکوک بە دەست بهێنێت ئەمە لە دوای ۱٦ی ئۆکتوبەر بە زەقی هەستی پێکرا .

۱٦ی ئوکتوبەر خیانەتی نیشتیمانی....
یەکێکە لە بەربەستە مەزنەکانی بەردەم کورد لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی بزاڤی رزگاری خوازیدا بوونی خیانەت و بەهێزی هەژموونی دووژمن و نەیارانی بووە لەنێوخۆی دا ...
یەکێک لە سزاکانی سەر گەلی کوردستان لە هەمبەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەکارهێنانی هێزی سەربازی بو لەلایەن حکومەتی عبادی لە پایزی ۲۰۱۷ بۆ داگیر کردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان ،، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ،، 
ئەوێ کات هەمووان لەو باوەڕە دابوون هێزی پێشمەرگە خاوەن ئیرادەیەکی پۆلاینە بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی بەسەر دڕندەترین رێکخراوی تیرۆرستی، بەڵام خیانەتی بەشێك لە سەرکردایەتی سیاسی کورد ،، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،، بوە هۆی لەدەستدانی بەشێکی زۆری خاکی کوردستان و دواخستنی بەکارهێنانی ئەنجامی ریفراندۆم .

۱٦ی ئۆکتوبەر بەتەنیا نەبووە هۆی لەدەستدانی خاکی کوردستان بەتایبەت کەرکوک، بەلکو کاریگەری لەسەر یەکریزی نێو ماڵی کورد دروستکرد بەجۆرێك پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گەیشتە لوتکەی لێکترازان !
دواجار ناکۆکیەکان سەریان کێشا 
بۆ بەغداد و کاریگەری لەسەر دواخستنی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دروستکرد .
ئێستێ لەکاتێکدا پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش گەیشتونەتە رێککەوتن، تورکمان و عەرەبەکان هەموو هەموو هەولێك دەدەن کورد جارێکی تر بە هەمان هێز و پێگەی پێش ۱٦ی ئۆکتوبەر نەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، ئەوان ئەزانن لەو ماوەیە چیان بە کورد کردوە لە کەرکوک، بۆیە ترسیان 
لە تۆلە کردنەوە هەیە، بەداخەوە کلتوری تۆلە سەندنەوە لە کەرکوک هەیە و کەرکوکیەکانیش قوربانی کۆتاین .

ئێستا بە ئاشکرا لە کەرکوک لە پرۆسەیەکی سیاسی تۆکمەدا تەعریب و تەشیوع دەستی پێکردووە، بۆیە پێویستە کورد هەرچی زوو کۆتای بە ناکۆکیەکانیان بێنێت و لە رێگەی دادگا و ئاگادارکردنەوەی یۆنامی و کۆمەلگەی نێودەولەتی رێگری لە چەند بارە تەعریب کردنەوەی کەرکوک بکات.
ئاشکرایە لە وەها باروودۆخێك لە ئەگەر ئەنجامدانی هەر هەلبژاردنێك لە کەرکوك کورد دۆڕا و زەرەرمەندە ئەوانی تر هەموویان براوەن !

 هەولی شۆڤێنیەکان بۆ زوو ئەنجامدانی هەلبژاردنی پارێزگان 
بە کەرکوکیشەوە بەشی دووەمی ۱٦ی ئۆکتوبەرە، هەولێکە تاکو داگیر کردنی کەرکوک بە یاسایی بکرێت، لەبەرئەوەی ئێستا جگە لەوەی کورد لە کەرکوک خەریکە دەبێتە کەمینە ئەو کوردانەی لە کەرکوکیشن لە ژێر هەڕەشە و مەترسی ژیانێکی زەحمەت دەژین .





ئەم هەواڵە 1066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad