English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و باوەری پتەویی كوردایەتیی و متمانە..
2019-07-26 [09:31 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دوای زیاتر لە حەوت دەیە خەباتی بێوچان و بەردەوامی قوتابخانەی كوردایەتی ، هەموو هەوڵ و تێكۆشانەكانی خۆی لە یەك ئامانج دەبینێتەوە ئەویش گەیاندنی دۆزی رەوایی گەلەكەیەتی بە كەناری دڵنییایی و مافەرەواكانی ، بۆیە، ئەو ستراتیژییە نەگۆرە وایكردووە كە رۆژ بە رۆژ متمانە لە نێوان پارتی،جەماوەر كە هەڵقوڵاویی یەك بیروهزرن زیاتر ببێ‌. هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان بیروباوەڕی بە رێبازی خۆی و خوێنی شەهیدان هەیە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەو یەكڕیزی و تەباییەی كە لەناو پارتی هەبووە جێگەی شانازی بووە و هەر ئەوەش بۆتە سەركەوتنی گەورە بۆ گەلی كوردستان و كوردستانێكی بەهێز، بۆیە لەو بارەوە سەرۆك بارزانی، سەركردایەتی پارتی هەر بڕیارێك بدەن ئەو دەبێت و هیچ بەربەستێك نابێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە دەبێت، بۆیە پارتی هیچ كێشەیەكی لە دیاریكردنی كاندیدەكان نە لە رابردوو هەبووە، نە لە داهاتووش دەبێت، لەكاتی خۆیدا یەكلاییان دەكاتەوە.جەماوەری كوردستان ئۆمێدێكی زۆریان هەیە، لە چوار ساڵی داهاتوودا بە گەشبینیەوە تەماشای داهاتووی خۆیان دەكەن، لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێ كوردستان رۆژ بۆ رۆژ بەهێز دەبێت و ئارامی زیاتر بەرقەرار دەبێت ژیان و گوزەرانی خەڵك خۆشتر دەبێت، لەرووی سیاسییەوە كوردستانێكی بەهێز دەبێت.
گرژی و ئالۆزییەكان بۆ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر دەگەڕێتەوە . ئەو گرژی و ئالۆزییانەی كە لە ناوچە كوردستانییەكان دروست بوونە، بۆ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر دەگەڕێتەوە، پێشتر ناوچە كوردستانییەكان هیچ كێشەیەكیان نەبوو و خەڵكی ئەو ناوچانە هەستیان بە ئارامی دەكرد، بەڵام دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەردەوام كێشە و ئالۆزی لەو ناوچانە روودەدەن و خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە و دەربەدەر دەبن. دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان نارد خەڵكی ئەو ناوچانە دووبارە ئۆمێدێكی گەورەیان بۆ پەیدابووە، چونكە UN كاردانەوە و وەڵامێكی زۆر باشی هەبوو و ئۆمێد دەكەین پاش پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم ئەو كێشانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن. پارتی و رابەرە تێكۆشەرەكەی بەردەوام تێكۆشاوە بۆ ئەوەی هەموو بستێك لە خاكی كوردستان ئازاد بێ‌ و هەموو تاكێكی كورد لە هەر شوێنك كە ناوی كوردستان بێ‌ سەربڵند بژێت ، بۆیە، مێژوو شاهیدە لە پێناو كوردستانییبوونی كەركووك گەورەترین شۆرشی كردە قوربانیی . بەدڵنییاییەوە ، هەر دوای دەستبەكاربوونی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان دەخرێنە گەر لە پێناو ئەوەی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد مسۆگەر و یەكڵا بكرێنەوە ..
كەس ناتوانێت نكۆڵی لە هەوڵەكانی مەرجی گەلی كورد هێژا سەرۆك مسعود بارزانی لەپێناو یەكبوون و یەكڕیزی ناو ماڵی كورد بكات، هەروەكو چۆن هیچ كەس و گروپ و تاقمێك ناتوانێت رۆڵی ئەو سەركردەیە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان بسڕێتەوە كە لەپێناو كورد و كوردستان هەنگاوی بۆ ناوە، تەنانەت نەیارانی كوردیش جگە لەوەی شاهیدییان بۆ ئەو رۆڵەی داوە، ناچاریش بوون رێزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەبێت لەبەر ئەو پێگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەی كە جەنابیان هەیەتی، لەمەدا دەبێت بە ویژدانەوە باس لە شتەكان بكەین، ئێستا لە كوردستان دەرفەتی باشمان بۆ رەخساوە هێزێكی گەورەی وەكو داعش كە لەسەر دەستی پێشمەرگە تێكشكێنرا، سەركەوتنی گەورە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەدەسهێنرا، ئینجا گەورەترین پیلانگێری دژی ئەزموونی هەرێمی كوردستان پووچەڵكرایەوە ، دیارە فاكتەری هاریكاری ئەم سەركەوتنە، لە رێگەی ئەو پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بووە كە بارزانی لەناو وڵاتانی زلهێزی دنیا هەیەتی كە وایكرد ئەو وڵاتانە یارمەتی و پشتیوانی سەربازی و كۆمەكی چەك و تەقەمەنی بگەیەننە پێشمەرگە، تا بە ئەمرٍۆش ئەو هاوكاری بۆ هێزی پێشمەرگە كوردستان لە رووی مەشقی سەربازییەوە بەردەوامە ئەمە لە كاتێكدا بەغدا و حكومەتی عێراق بەو قەبارە و هێزە سەربازییە گەورەیە و هاوكارییەكانی ئێران و بگرە هاوپەیمانەكانیش نەیادەتوانیی ئەگەر پاڵپشتی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانیی نەبوایە ، سەركەوتنی گەورەی هاوشێوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بەسەر داعش تۆمار بكەن. ئەمە پێمان دەڵێت گەلی كورد لە ئێستادا پێویستی بە كەسایەتی بارزانی هەیە، بارزانی كەسێكی بەئەزموون و سەرۆكێكی دیار و بەحیكمەتە و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان سوود لە ئەزموون و تواناكانی وەربگرن لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بۆ هەر چوار پارچەكەی كوردستان و پرسی كورد، بە دڵنییاییەوە گشت هەوڵەكانی لە پێناو بەدیهێنانی خەونی گەورەی كورد كە ئەویش بە دەستهێنانی گشت مافەرەوا دەستوورییەكان وبەرەو بە دەسهێنانی ئامانجە گەورەكەمان وكوردستاێكی بەهێزترە . ..





ئەم هەواڵە 1165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad