English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌شداریی بڵاوکه‌ره‌وه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ پەرەپێدانی ئابووریی سینه‌مای منداڵاندا
2019-07-25 [01:22 AM]

ZNA - تاران


ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌ بڵاوکه‌ره‌وه‌کان و کڕیاره‌کانی بیانی له‌ چه‌ندین وڵاته‌وه‌ بانگهێشتکراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ فیستیڤاڵه‌که‌دا به‌شداریی بکه‌ن.

 

شه‌هلا رۆسته‌م خانی، به‌رپرسی به‌شی بە بازاڕکردنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی بڵاوکه‌ره‌وه‌ بیانییه‌کان گوتی: به‌پێی بۆچوونی بەرێوبەری سی و دووهه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، یه‌کێک له‌ روانگه‌کانی فیستیڤاڵ دابینکردنی کتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی پێکهاتوو له‌ ئه‌رشیفی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانه‌. له‌و رووه‌وه‌ که‌ به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه‌ به‌رچاوه‌ و جێگای سه‌رنجدانه‌، به‌رنامه‌داڕشتنی دروست و راگه‌یاندنی له‌ کاتی خۆیدا و هه‌روه‌ها زیادکردنی به‌شی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی فیلمه‌ سینه‌ماییه‌کانی منداڵان به‌ فیستیڤاڵ ده‌بێته‌ هۆی هاندانی چالاکانی ئه‌م بواره‌ و هاوکارانی بواری بڵاوکردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها هۆگرانی کڕینی به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی منداڵانی ئێران که‌ له‌گەڵ ئه‌وه‌دا هه‌ل و بره‌وپێدانی ئابووریی سینه‌مای منداڵیش پێک ده‌هێنێت.

 

به‌رپرسی به‌شی کڕیاره‌کان و بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی سی و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا رایگه‌یاند: له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، هه‌موو هه‌وڵی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخه‌که‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هۆگرییان به‌ سینه‌مای منداڵانی ئێران هه‌یه‌ و یا له‌ بواری کڕین یان په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌یدا ده‌ستیان هه‌یه‌ و شاره‌زان، دانوستاندن بکه‌ین و له‌وان بۆ ئاماده‌بوون له‌ فیستیڤاڵ بانگهێشتن بکه‌ین. به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م به‌شه‌ گرینگه‌ که‌ ئه‌مساڵ یه‌که‌مین ساڵه‌ کڕیاره‌کان له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ ژماره‌یه‌کی که‌م و دیاریکراو له‌ به‌شکۆکان ده‌ستمان پێکردووه‌ و هه‌وڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ وێڕای لێکدانه‌وه‌ی کڕیاره‌کانی ناوچه‌که‌، که‌سانی دیار و لێهاتووش له‌ نێو ئه‌واندا هه‌ڵبژێرین.

 

سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته‌ فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019 لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی

 





ئەم هەواڵە 8344جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad