English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی عێراق پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران هه‌لده‌گرێت
2019-07-28 [05:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رۆژنامه‌ی فه‌رمی "الصباح"ـی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندیی سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هه‌ڵگرێت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ داواكراون و تۆمه‌تی ناوزڕاندن و گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته‌ پاڵ".

له‌وباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌لغزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه‌: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هه‌ڵده‌گرێت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ داواكراون، چونكه‌ ئه‌وه‌ پرسێكی یاسایی و ده‌ستوورییه‌ و له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان پێویسته‌ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن و له‌وێ به‌رگریی له‌ خۆیان بكه‌ن".

سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌شی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته‌ پاڵ، ئه‌وان پارێزبه‌ندییان نییه‌، چ وه‌زیره‌كانی پێشتربن یان وه‌زیره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له‌ دژی ئه‌وان ئاسانتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرین".

ئه‌لغزی داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌، ده‌ست به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی داواكراوه‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار بكرێن و چاو به‌ دۆسیه‌كه‌یاندا بخشێنرێت‌ و دادگایی بكرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، پێشتر په‌رله‌مانی عێراقی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌سانێك هه‌ن په‌رله‌مانتارن و له‌ كابینه‌كانی پێشووتری حكوومه‌تی عێراق پۆستی حكوومیان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره‌ و پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دادگاكان داوایان كردوون، 30 په‌رله‌مانتارن و به‌شێكیان تۆمه‌تی ناوزڕاندن و به‌شێكی زۆریشیان تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیان ئاراسته‌كراوه‌.





ئەم هەواڵە 4291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad