ZNA- ھەولێر
یانەی یۆڤانتس ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ھێلی ناوەڕاست مۆربکات .
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ ، ماوریسیۆ ساری راھێنەری یانەی یۆڤانتس داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە ھەوڵبدەن گرێبەست لەگەڵ پۆل پۆگبای یاریزانی یانەی مانشستەر یونایتد مۆربکەن .
لەھەواڵەکە ھاتووە، ساری گووتوویەتی ، لە ئەگەر گرێبەست نەکردن لەگەڵ پۆگبا پێویستە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس گرێبەست لەگەڵ کریستیان ئێرێکسن یاریزانی یانەی تۆتنھام مۆربکەن .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەو ئامانجانەی ساری دیاریکردووە ھەمان ئامانجەکانی یانەی ریال مەدریدە و نازاندرێت لە کۆتاییدا ئەو دوو یانەیە گرێبەست لەگەڵ کام یاریزان مۆردەکەن .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 8464جار خوێندراوەتەوە |