هەولێر - ZNA
لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیس لە ئیتاڵیا، فیلمێکی سعودی کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە دەکات کە خەڵاتی شێڕی زێڕینە.
فیلمی سینەمایی "المرشحة المثالیة" وەک یەکێک لە 14 فیلمی بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە دەسنیشانکراون، بەم ئەم فیلمە دەبێتە یەکەم فیلمی سعودی لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا کێبڕکێ بکات.
فیلمەکە لە دەرهێنانی هەیفا مەنسوورە و لە فێستیڤاڵەکەدا رووبەڕووی هەریەک لە دەرهێنەرە جیهانییەکان، ئاتۆم ئایگویان، رۆی ئاندرسۆن و هیرۆکازۆ کۆریدا دەبێتەوە.
فیلمە سعودییەکە ببە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری سعودیا بەرهەمهاتووە و میلا ئەلزەهرانی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
ئەم هەواڵە 8467جار خوێندراوەتەوە |