هەولێر - ZNA
بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەکشن و خیاڵی زانستی Venom بەرهەمدێت و ژمارەیەک دەرهێنەر کاندیدین بۆ ئەوەی کاری دەرهێنانی بۆ بکەن.
ئاندی سرکیس و تراڤیس فلایشەر دوو کاندیدی بەهێزن بۆ ئەوەی کاری دەرهێنان بۆ بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بکەن.
رۆبن فلایشەر دەرهێنەری بەشی یەکەمی فیلمەکە، بەهۆی سەرقاڵبوونی بە کاری دەرهێنانی فیلمی Zombieland: Double Tap ناتوانێت کاری دەرهێنان بۆ بەشی دووەمی Venom بکات.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 2018ـدا بڵاوکرایەوە، داهاتی گەیشتە 855 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی جیهاندا.
ئەم هەواڵە 8431جار خوێندراوەتەوە |