English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوبەرایەتیی سینەمای هەولێر چەند کورتەفیلمێک بەرهەمدێنێت
2019-07-28 [12:20 PM]

هەولێر - ZNA


بەڕێوبەرایەتیی سینەمای هەولێر لەرێگەی پڕۆژەیەکی سینەماییەوە بەنیازی بەرهەمهێنانی چەند کورتەفیلمێکە.

 

پڕۆژەکە بریتییە لە وەرگرتنی سیناریۆ بۆ بەرهەمهێنانی کورتەفیلم، دوای ئەوەی لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان دەکرێت.

 

بەپێی راگەێندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی سینەمای هەولێر، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی بەرفراوان بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلم بۆ ساڵی (۲۰۱۹ – ۲۰۲۰) بەڕێوەبەرایەتییەکیان داوا لە سەرجەم سینەماکارو فیلمسازانی سنووری پارێزگای هەولێر بەسەرجەم شار و شارۆچکەکانییەوە دەکات، کە سیناریۆکانیان بۆ دروستکردنی کورتەفیلم بنێرن.

 

لە 25 ئەم مانگەوە وەرگرتنی سیناریۆکان دەستیپێکردووە و تاوەکو 1 ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 8458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad