English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌ش داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیر ده‌كرێن
2019-07-28 [01:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، شه‌ش ئه‌ندامی رێكخراوی داعش له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیر كران.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، پۆلیسی نه‌ینه‌وا وتی، فه‌وجی دوازده‌ی فریاكه‌وتنی خێرای سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی نه‌ینه‌وا و به‌پێی یاداشتی ده‌ستگیركردن و هاوكاری هاوڵاتیان توانرا شه‌ش ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیر بكرێن، یه‌كێك له‌م ده‌ستگیركراوانه‌ له‌ "ئاسایش"ی داعش كاری كردوه‌، ئه‌وانی دیكه‌ له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌شاره‌كه‌ چه‌كدار بوون.

به‌یاننامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، ئۆتۆمبێلێكی كه‌ خاوه‌ندارییه‌تییه‌كه‌ی بۆ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها سێ مووشه‌كی شاراوه‌ی چه‌كدارێكی داعشیان له‌ زه‌ویه‌ك دۆزیه‌وه‌ كه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ و مووشه‌كه‌كه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی نه‌هزه‌ و ئه‌رپه‌چیه‌ و زه‌هرا له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیر كراون.





ئەم هەواڵە 4189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad