English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا هەوڵدەدات کارمەندە رووسەکانی کەشتیی نەوت‌هەڵگری بەریتانیا لە ئێران ئازاد بکات
2019-07-28 [01:09 AM]

​ZNA - هەولێر


شاندێكی باڵیۆزخانەی رووسیا لە تاران چاویان بە كارمەندانی تیمی كەشتیوانی كەشتییەكەی بەریتانیا كەوت.

باڵیۆزخانەی رووسیا لە تاران رۆژی شەممە رایگەیاند، شاندێكی باڵیۆزخانەی رووسیا لە تاران چاویان بە كارمەندانی كەشتییەكەی بەریتانیا كەوتووە كە ھەفتەی رابردوو لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی ھورموز دەستیبەسەردا گیرا.

باڵیۆزخانەی رووسیا راشیگەیاندووە، لەبارەی گەرانەوەی كارمەندانی كەشتییەكە بۆ وڵاتەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە وتووێژداین.

رۆژی ھەینی رابردوو لە ئاوەكانی گەرووی ھورموز، ئێران دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتھەڵگری بەریتانیادا گرت و كە 23 كارمەندی تێدابوون كە خەڵكی رووسیا، ھیند و لیتوانی و فیلیپین بوون.





ئەم هەواڵە 5344جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad