English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: ڕژێمی ئێران به‌شێوه‌یه‌ك خراپه‌ ڕێگه‌ نادات بچمه‌ ئێران
2019-07-29 [06:25 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، رژێمی ئێران بە شێوەیەك خراپە كە رێگە نادات بە ھەمان شێوە بچمە ئێران و دانوستان بكەم.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ، گوتی: "ئێمە لە ھاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمەریكا ناترسین، مافی قسەكردنی ئازادانەی ھەیە، بەڵام رژێمی خامنەیی بە شێوەیەك خراپە كە رێگە نادات بە ھەمان شێوە بچمە ئێران و دانوستان بكەم".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، حکوومەتی ئێران بۆیە داواکەی رەتکردووەتەوە چونکە دەترسێت لەوەی راستییەکان بۆ خەڵکی ئێران ئاشکرا بن.

پۆمپیۆ پێشتر ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو بچێتە ئێران و راستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران دەست بە گفتوگۆ بكات.

 





ئەم هەواڵە 4000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad