English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار ھەست بە دڵە راوکێ دەکات 
2019-07-29 [10:32 AM]

ZNA- ھەولێر 


نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریسەسانجێرمان لە چارەنووسی خۆی لە نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان دڵنیا نییە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، نەیمار ھەست بە دڵەراوکێ دەکات  بەتایبەتی دوای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆندی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە مکوڕە لەسەر ئەو بۆندەی پێشکەش کردووە بە پێدانی دوو یاریزان و بڕێک پارە و ئامادەش نییە بۆندی زیاتر پێشکەش بکات , یانەی پاریس سانجێرمانیش دەیەوێت زۆرترین دەستکەوتی ماددی لەم بۆندە بەدەست بھێنێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نەیمار تا ئێستا نازانێت چارەنووسی بە چی دەگات ، ھەرچەندە لەگەڵ یاریزانانی سانجێرمان بەشداری راھێنانەکان دەکات ، بەڵام بەشداری یارییە دۆستانەکان ناکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad