English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەكەكە، بەكرێگیراو و قورمیشكراویی ناحەزانی گەلی كورد
2019-07-29 [01:05 AM]

نڤیسینا : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەگەر تا دوێنی " پەكەكە" بە دروشمی گەورە و بریقەداری نەتەوەیی و درۆیی گەورە و چەواشەكاری كور و كچانی ئەو نیشتیمانەی بەرەو چیاكان پەڵكێش دەكرد ،بە ئامانجی بە كوشت دانیان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەیان مەڕامی شاراوەی تر كە رەنگە لە ئایندەیەكی نزیكدا زیاتر روون و ئاشكرا بن و دەبێ‌ گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان هوشیار بن .. لە ماوەی رابردوودا، پەكەكە بە شێوەیەكی زۆر میلیشایی و دارٍدەست لە دەستی داگیركەرانی كوردستان خۆی نوواندووە و ئەوەی كە ویستی ئەوان بێ‌ لە تێكدانی یەكریزی كورد ، پەڵكێشكردنی داگیركەران و سوپای تورك و فارس و هاویەیمانی لەگەڵ رژێمی خوێنمژی بەشار ئەسەد جێبەجێ كردووە ، بۆیە، ئەو رێكخراوە جگە لەوەی وەك گروپێكی میلیشایی و تیرۆر لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە هیچ ئامانجێكی تری بۆ داكۆكیكردن لە كورد نییە تەنها بۆ باكووری كوردستانیش كە زیانی زۆر گەورەی بە پرۆسەی ئاشتی و پێكەوە ژیان و دەستكەوتەكانیان گەیاند . وەك چۆن بەرپرسە سەربازییەكانیان هەرٍەشە لە باربردنی دەستكەوتەكانی باشووری كوردستانیش یان كرد.پەكەكە، سەرەتا بە دروشمی كوردستانی گەورە، دەماری خەونی لاوانی نیشتمانپەروەری كوردی گرت، چونكە دەیزانی لاوانی بەهەستی ئەو وڵاتە چەندە خولیای دەوڵەتێكی كوردین، كەچی هەر ئەو كاتیش لە نێو چوار بەشەكەی كوردستاندا حاشای لە هەبوونی بەشی رۆژئاواكەی دەكرد و، هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی بەعسی سووریا، كوردەكانی ئەو بەشەی كوردستانی بە كۆچەر و رەوەند دادەنا و تەنانەت لە دروشمەكانیشیاندا ناوی رۆژئاوا هەر نەبوو:باكوور باشوور، رۆژهەڵات.. عەبدوڵا ئۆجەلان لەو دروشمەدا تەنیا سێ پارچەی كوردستان ناوی دێ و رۆژئاوا پێوار و نادیارە. بۆچی؟ چونكە پەكەكە نابێ قسەیەكی وا بكا، بە دڵی نانبدە و ئاغاكەی واتە بەعسی سووریا نەبێ، كە ئەو كات بارەگای سەرۆكی پەكەكە لە دەربەندی بوقاع بوو. بەڵام ئەو كات كە باسی ئەو خاڵە دەكرا، زۆر كەس پاساویان بۆ دێنانەوە و دەیانگوت ئەوە جارێ سیاسەتێكە، لە حاڵێكدا لەگەڵ تێپەڕینی كات و زەمەن وردە وردە ئەو بیروباوەڕەی پەكەكە دەیشاردەوە، لە لێدوانە فەرمییەكانی سەركردایەتییەكەیدا دەردەكەوت و هەر جار نە جارێك بە فەرمی دژی دەوڵەتی كوردی و كیانی كوردی و ئاڵای كوردستان قسەیان دەكرد. بەرپرسانی پەكەكە زۆر جاران لە لێدوانی فەرمیی خۆیاندا دژایەتیی خۆیان لەگەڵ قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان نەشاردووەتەوە.پەكەكە لە دروشمی كوردستانی گەورەوە كە بەو دروشمە هەزاران لاوی خوێنگەرمی كوردستانی خەڵەتاند، وردەوردە دابەزییە سەر خۆسەریی دیموكراتیك و لەوێشەوە كە هەستیان كرد لەوانەیە ئەو دروشمەش تۆزێك جێی كوردایەتیی تێدا ببێتەوە، خۆیان لێ دزییەوە و دروشمی براتیا گەلانیان هەڵبژارد و بەو دواییانە راشكاوانە دژی دەوڵەتی كوردی و دەوڵەت نەتەوەی كوردیش لێدوان دەدەن و، گەوهەری نادیاری خۆیان باشتر ئاشكرا دەكەن. ئەو رێكخراوە، كە بانگەشەی ئەوە دەكات خەباتەكەی لە پێناو دۆزی رەوای كورد لە باكووری كوردستاندایە، جگە لە كاولكاری و ماڵوێرانی بۆ خەڵكی باكووری كوردستان هیچ دەستەگوڵێكی لەسەری خەڵكی ئەو پارچەیەی كوردستان نەداوە، كەچی لە بەشەكانی دیكەی كوردستاندا لك و پۆ دەكاتەوە. وەك بڵێی خەباتی نێو بەشەكەی خۆی تەواو كردبێ، ئینجا ناچار بێ خەمێ لە بەشەكانی دیكەش بخوات. خۆ ئەگەر لاوانی رۆشنبیر و خوێنەواری كورد بە چاوێكی رەخنەگرانەوە كتێب و نامیلكەكانی سەر بە پەكەكە بخوێننەوە، دەبینن ئەو كتێب و نووسراوانە سەرلەبەریان قسەی دژیەك و ناكۆك و ناتەبان. لێرەدا ناچینە سەر ئەو بەشەی پەكەكە، كە بە كردەوە سوپای تورك پەلكێشی نێو باشووری كوردستان دەكات و بە ئانقەست هەوڵ دەدات بەشێك لە باشووری كوردستان بكاتە گۆڕەپانی شەڕێك، كە تێیدا تەنیا خەڵكی ئەم بەشەی كوردستان زەرەرمەند دەبن و پەكەكەش تەنها لە پێناو لێدانی دۆزی كورد و لە باربردنی دەسكەوتەكان مەرٍامی داگیركەران جێبەجێ دەكات ...لەوەش مەترسیدار تر ئەوەیە ، كە جگە لەوەی لە ناوچە سنوورییەكان بەوە رازی نەبوون كە رۆژانە بەهانەیان دایە ، دەستی سوپای داگیركەران و زیانی زۆریان بە كوردستانیان گەیاند ، لە كردەوەیەكی زۆر قێزەوەن و ترسنۆكانە دا بە ئامانجی شێواندنی سەقامگیری و ئارامی كوردستان كردەوەیەكی تیرۆریستیان ئەنجامدا . بەو مەرٍامەی كە بتوانن لە رێگەی پیلانگێرییەكانی ئاغاكانیان لە ئێران پەیوەندی هەرێمی كوردستان و دراوسێیەكانی ئاڵۆز بكەن و شەرٍو ناكۆكییەكان بكشێنە نێو كوردستانەوە ..بەڵگەی هەرە بەرچاو و روونیش لێدوانی سەركردە مافیاكانی پەكەكە " كاڵكان و ئەرداڵ" بوون كە دەستخۆشیان لە تیرۆریستان و دواتر بانگەوازی ئەوەیان كرد كە رێگە نادەدەن كوردستان بە سەقامگیری و ئاشتی بژێت مادام ئەوان خاوەن بستێك خاكی كوردستان نیین ، باشە پرسیار ئەوەیە كە چوار دەیەیە ئەگەر ئێوە خیانەتكار و خزمەتكاری داگیركەران نەبوونایە ،بە دڵنییاییەوە ئەنجامی دەبوو ،بەڵام ئێوە جگە لەوەی هیچ خەتێكی كوردپەروەری و نیشتیانپەروەری یان لە هەگبە دانییە و تەنها لە پێناو جێبەجێكردنی ئەجێندای دوژمنانی كورد نەبێ‌ ..بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، ئەوانەی كە تا دوێنی قریو پەكەكەیان خواردووە ریزەكانیان چۆل بكەن و بگەرێتەوە بۆ باوەشی گەل چونكە مانەوە لەگەڵ ئەو رێكخراوە تیرۆریستە جگە لە كات بە فیرۆدان و زیان گەیاندن بە ناوی كورد لە باكوور هیچی تر ناگەێنێت .. و جاش كۆیلەبوون تیرۆر و خزمەتكاری نەیارانی كورد تەنها ریسوایی و شەرمەزارییە بە ئاقارێكی مەترسیدار ..





ئەم هەواڵە 1078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad