English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا پێشنیارێكى ئێرانى بۆ رێككه‌وتن ره‌تكرده‌وه‌
2019-07-29 [01:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


عه‌باس موسه‌وى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: ئێمه‌ پێشنیارێكمان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ پڕۆتۆكۆڵێكى دیكه‌ واژۆ بكه‌ن كه‌ وابڕیاره‌ په‌رله‌مانى ئێران له‌ ساڵى 2023 ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مریكا هه‌موو سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، موسه‌وى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ پێشنیاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

موسه‌وى هاوكات گوتیشى: كاركردنه‌وه‌ى (ئینستكس) "دارایى ئه‌وروپا بۆ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران" ئامانجى گه‌وره‌ و بنچینه‌یى نییه‌، به‌ڵكو پێشه‌كیه‌كه‌ بۆ پابه‌ندییه‌كانى ئه‌وروپا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى ناوچه‌كه‌ و كه‌نداو و گه‌رووى هورمز سه‌رناگرێت كه‌ له‌ رێگاى هاوكاری وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌ نه‌بێت و ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانیه‌تی سه‌ربازى ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ ده‌ریاوانى له‌ گه‌رووى هورمز له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆى تێكچوونى ئارامى و سه‌قامگیرى كه‌نداو.

كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ ساڵى 1970، به‌ فه‌رمى بوو به‌ ئه‌ندامى په‌یمانى ئێن پى تى كه‌ رێگرى له‌ زیادبوونى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌كات. 

له‌ ساڵى 1997 وڵاتانى ئه‌ندامانى رێگرى له‌ زیادبوونى چه‌كى ئه‌تۆمى پرۆتۆكۆڵێكى نوێیان واژۆ كرد به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ڕۆڵى وه‌كاله‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئێن پى تى بۆ پشكنینی سه‌ربازى و شوێنى چه‌كی ئه‌تۆمى.





ئەم هەواڵە 3916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad