English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: پێویستە ئەورووپا هەنگاوی کرداری بنێت
2019-07-29 [03:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر بێتوو ئەرووپا هەنگاوی کرداری بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بە پێی ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەڵنەگرێت ئەوا ئێران قۆناغی سێهەمی کەمکردنەوەی پابه‌ندبوونی بەو ڕێککەوتنە ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌مڕۆ دووشەمە سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، دانیشتنی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام کە لە ڤیەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە چوو، ئەنجامی باشی هەبوو و ئێستا لایەنەکان بەرچاو ڕوونترن و پێویستە ئەورووپا هەنگاوی کرداری بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ئێران هەڵبگرێت.

مووسەوی گوتیشی، لایەنی ئێران بە ڕوونی توێکڵی بابەتەکانی خستە ڕوو و ئێستا هەموو لایەنەکان بەرچاوڕوونترن و دەتوانن لە سەر تەوەرە سەرەکییەکان بدوێن و کاری پێویست بکەن.

باسی له‌وه‌ش كرد، "ئینستێکس" ئەو کەناڵە دارایییەیه‌ تەنها سەرەتا و زەمینەخۆشکەری 11 بەڵێنی ئەورووپییەکانە کە دەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بیکەن.

مووسەوی ئاماژەی بە مەسەلەی کەشتییە ئێرانییەکەش کرد کە بەریتانیا لە گەرووی جەبەل تاریق دەستی بەسەردا گرتبوو و گوتیشی کارەکە نایاسایی بووە و ڕێککەوتنی ئەتۆمیی پێشێل کردووە.

لەبارەی ئازادکردنیشیەوە تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن.

کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەنای پێتەختی نەمسا كۆبووه‌وه‌ و بە پێی بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەورووپا ئەو كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئەنجامی ئیجابیی باشی بووە و بۆ کۆکردنەوەی وەزیرانی دەرەوەی واژۆکاری بەرجام هەنگاوێکی بەرەوپێش بووە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 4993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad