English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڕێنه‌كانی دوران كالكان و سه‌ركردایه‌تی به‌كرێگیراوی په‌كه‌كه‌
2019-07-29 [07:00 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود گەردی


 
دوران كالكان نه‌ك ئه‌وه‌ی ناتوانێت وتارێكی كورت به‌ زمانی شیرینی دایكی قسه‌ بكات و به‌ڵكو هیچ كاتێك ناتوانێت به‌ كوردیی بیر بكاته‌وه‌ و كوردانه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و بۆ خزمه‌تی كورد بڕیار بدات، نه‌ ئه‌و و نه‌ سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌، كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر گیان و خوێنی هه‌زاران گه‌نجی كورددا گرتووه‌ و له‌ رێی هات و نه‌هاتی خه‌ونه‌ نه‌زۆكه‌كانیان ده‌یان كه‌ن به‌ قوربانی، شیاوی ئه‌وه‌ نیین، سه‌ركردایه‌تی جووڵانه‌وه‌ی كوردیی له‌ باكووری كوردستان بكه‌ن. چونكه‌ ئه‌وان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن، خه‌ونیان له‌ناوبردنی ئامانج و هیواكانی گه‌لی كورده‌ له‌ باكوور و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تی زۆرتری ئاغاكانیان بكه‌ن و هه‌تا پێیان ده‌كرێت كورد له‌ ئامانجی راسته‌قینه‌ی خۆی كه‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادییه‌ دوور بخه‌نه‌وه‌. گه‌لی كورد له‌ باشووری كوردستان له‌ ژێر سایه‌ و رێبه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا، هیچ كاتێك له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ی داگیركاران و ئاغاكانی په‌كه‌كه‌ نه‌ترساوه‌ و ئێستاش هیچ كوردێك حساب بۆ وڕێنه‌كانی كالكان و سه‌ركردایه‌تی به‌كرێگیراوی په‌كه‌كه‌ ناكات. چونكه‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ سه‌لماندووییه‌تی كه‌ ئه‌ڵقه‌له‌گوێی داگیركاران و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه‌ و تێوه‌گلاوه‌ له‌ دۆسییه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هیچ كاتێك شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ سه‌ركردایه‌تی خه‌باتی كورد له‌ پارچه‌یه‌كی كوردستان بكات.





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad