English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یێكی فرۆشت
2019-07-30 [07:27 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە یانەکە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر لە کۆتاییدا مالکۆمی یاریزانی بەڕازیلی یانەکەی بە یانەی زینیتی فرۆشتوە و تەنھا واژۆ کردنی گرێبەستەکە ماوە.

ڕادیۆی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند کە یانەی زینیتی ڕازی بووە مالۆکم بە بری ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەپێی ھەواڵەکە پێشتر یانەی زینیت بری ٣٥ ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردبوو، بەڵام بارسێلۆنا ڕەتیکردەوە و بەیانە ڕووسیەکەی ڕاگەیاند کە ھەر کاتێک ٤٠ ملیۆن یۆرۆی ئامادەکرد، دەتوانێت مالکۆم بگوازێتەوە، لەم بارەیەوەش بەرپرسانی یانە ڕووسییەکە لە تازەترین قسەکانیاندا ئاشکرایان کردوە کە ئامادەن ئەو بڕە پارەیە بدەن و لە ماویەکی کورتدا ھەموو شتێک کۆتایی پێ دەھێنن، بەمەش مالکۆم دەبێتە گرانبەھاترین یاریزانی خولی ڕووسیا و ریکۆردی (ھالک) دەشکێنێت کە پێشتر بە ٣٩ ملیۆن یۆرۆ بوو.

جێی ئاماژە پێکردنە، مالکۆم یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لە پلانەکانی ڤاڵڤێردی ڕاھێنەری بارسێلۆنا شوێنی نابێتەوە، بۆیە یانەکە بڕیاری داوە لەکاتی گەیشنی گرێبەستێکی گونجاو بیفرۆشێت.


یاریگا





ئەم هەواڵە 9808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad