English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن
2019-07-30 [12:38 PM]

ZNA- هه‌ولێر


ھەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لەسەر دروستکردنی سێ بەنداو، کە دەکەونە ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ تورکیا رێککەوتن. ئەندامێکی لیژنەی کوشتوکاڵیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، لەبارەی دروستکردنی سێ بەنداوەکەی سنووری قەزای مێرگەسۆر، سبەینێ شاندێکی باڵای تورکیا سەردانی بەغدا دەکات.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی کوشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق، گووتی، سێ بەنداو لە سنووری مێرگەسۆر دروست دەکرێن و حکوومەتی عێراق  و تورکیاش رەزامەندییان بۆ دروستکردنیان پیشان داوە.

فارس روونیشی کردەوە: "بڕیارە لەگەڵ شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی فەیسەڵ ئۆغلۆ، وەزیری پێشووی ئاو، کە ئێستا راوێژکاری سەرەکیی تورکیایە، لەگەڵ ٣ پەرلەمانتار و سەرۆکی دامەزراوەی ئاوی تورکیا، کە لە ٢١ کەس پێکدێن، سبەینێ لە بەغدا کۆبوونەوەیەک بکەین، کە یەکێک لە گرنگترین ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەکەین، دروستکردنی ئەو سێ بەنداوەیە، کە بە ھاوبەشی لە نێوان تورکیا، ھەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکرێن، گفتوگۆی پێویست دەکرێت و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو بەنداوانە دەدرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی کوشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئەو سێ بەنداوە لەسەر رووباری ھاوبەش دروست دەکرێن، بە دروستکردنی ئەو بەنداوانە ئەو ناوچانە ئاوەدان دەکرێنەوە، کە ئێستا چۆڵن و خەڵک دەگەڕێتەوە سەر گوندەکانیان و ئەو گوندانە ئاوەدان دەبنەوە، ھەروەھا دەبێتە ھۆی گلدانەوەی ئاو، ئەوەش بۆ کشتوکاڵ و گەشتیاری سوودێکی زۆری دەبێت، ھەروەھا بۆ کارەبا کە یەکێک لە بەنداوەکان ٨٠ مێگاوات کارەبا و ھەروەھا ئەوەی دیکەی ٤٠ تا ٥٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت".

سەرچاوە: KDP
 





ئەم هەواڵە 6391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad