English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار خواردن کە نابێت لەگەڵ شیردا بخورێ
2019-07-29 [12:54 PM]

هەولێر _ ZNA


 

چوار خواردن هەن کە پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەگەر لەگەڵ شیردا بخورێن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.

پرتەقاڵ : _ ‎هۆشداریده‌درێت له‌ ‌خواردنی‌ پرته‌قاڵ پێش ‌و دوا خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌ كاتژمێرێك، چونكه‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناو شیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌ میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕه‌قبونی‌ گه‌ده ‌‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس ‌و سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه‌. ‎
 

شه‌كر

‎له ‌پێكهاته‌ی‌ شیردا ماده‌ی‌ (لیسین) هه‌یه‌ له‌ كاتی‌ تێكه‌ڵ كردن‌ و گه‌رمكردنی‌ له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه‌ ماده‌ی‌ (فركتۆز)ی‌ تێداییه‌، ماده‌ی‌ (فركتۆز لیسین)دروستده‌كات كه ‌زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت، پێویسته‌ له‌ كاتی‌ كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر شه‌كری‌ تێكه‌ڵ بكرێت. ‎
 

شوكولاته

‌ ‎شیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پڕۆتین ‌و كالیسیۆم، به‌ تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوكولاته‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی‌ كالیسیۆم، به‌هۆی‌ باش نه‌توانه‌وه‌ی‌ شوكولاته‌ له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ قژ، سكچون‌ و خاوكردنه‌وه‌ی‌ كرداری‌ گه‌شه‌كردن. ‎
 

ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌ركردن

‎خواردنه‌وی‌ شیر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ له ‌نێوان (كالیسیۆم ‌و مه‌گنیسیۆم) ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی‌ سودی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ خواردوته‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته‌ خۆت به‌دووربگریت له ‌خواردنه‌وه‌ی‌ شیر پێش ‌ودوای‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان.





ئەم هەواڵە 8335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad