English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن خۆت لە شێرپەنجەی مەمک دەپارێزی
2019-07-30 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر 


یەکێک لەو نەخۆشیانەی لەم سەردەمە گەشەی سەندووە بریتیە لە شێرپەنجەی مەمک، پێویستیشە خانمان وریای خۆیان بن و خۆیان بپارێزن لە تووشبوون بەم نەخۆشییە . 


پێویستە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک رەچاوی ئەم خاڵانەی بکەیت . 
•    دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان و نێرگەلە کێشان، چونکە کاریگەری راستەوخۆیان ھەیە لەسەر تووشبوونی ئافرەتان بە شێرپەنجەی مەمک . 
• دوور کەوتنەوە لە خواردنەوەی مەی، ئەگەر ھەتا ئەوانەی کەمێکیش دەخۆنەوە ئەوا کاریگەرییەکی خراپی لەسەر تەندروستیان ھەیە . 
• پارێزگاری کردن لە کێشێکی تەندروست، چونکە ئەوانەی کێشیان زیاد دەبێت زیاتر رووبەرووی ئەو نەخۆشیە دەبنەوە، بەتایبەتی ئەو خانمانەی تەمەنیان لەسەرووی ٤٥ ساڵە. 
• ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی، توێژەران تەئکیدیان لەوە کردووتەوە کە ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە و ئەمەش وا دەکات لەلای خانمان سوودی بۆ تەندروستیان ھەبێت و دووریان بخاتەوە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، لەبەر ئەمە پێویستە رۆژانە بەلایەنی کەم کاتژمێرێک وەرزش بکەن و بەتایبەتی وەرزشی سینگ . 
• شیردانی سروشتی، ئەو خانمانەی ھاوسەرگیریان کردووە، پێویستە شیری سروشتی بە منداڵەکانیان بدەن ، چونکە ئەم کارە دووریان دەخاتەوە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک . 
• دوور کەوتنەوە لە وەرگرتنی جۆرەھا چارەسەری ھۆرمۆنی، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانە گەیشتوونەتە تەمەنی سەروو ٤٥ ساڵ 
• دوور کەوتنەوە لە شوێنە پیسەکان و شوێنی تیشک گرتن (اشعە) ، چونکە ئەمانە کاریگەرییان لەسەر خانمان زیاترە و ئەگەری توشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاتر دەکات . 
• خواردنی خۆراکێکی تەندروست ، گەر خانمان سیستەمێکی خۆراکی تەندروستیان پەیرەو کرد ئەوا بەدوور دەبن لەم نەخۆشییە ، وەک خواردنی میوەجات و سەوزەوات و چەرەزات و ماسی و دوور کەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی سوور بەرێژەیەکی زۆر و دوور کەوتنەوە لە خواردنی زۆر چەور . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad